زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر
کۆلێژی یاسا
بەژداری بەشێک لە مامۆستایانی کۆلێژی یاسا / زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر لە وورک شۆپێک
لە درێژەی کاروچاڵاکیەکانی پڕۆژەی (دیموکراسی و شەفافیەت بەهێزکردنی بەشداری مەدەنی) ڕۆژی ١٧/٦/٢٠٢٥ بەشێک لە مامۆستایانی کۆلێژی یاسا لە هۆتێل ڤان ڕۆیاڵ لە شاری هەولێر بەشدارییان کرد لە وۆرک شۆپێک بەناونیشانی (کۆبوونەوەی سەرکردەی بیروڕا – مامۆستایانی زانکۆ) شایەنی باسە ئەو وۆرک شۆپە لەژێر چاودێری ئەکێتی ئەوڕوپا و ئامادەکرابوو لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردەکان بە هاوبەشی لەگەڵ هەر یەک لە ڕێکخراوەکانی تەمووز بۆ گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی و تۆڕی شەمس و تۆڕی عین و ڕێخراوی فریاگوزاری میللی بۆ چاودێری هەڵبژاردنەکان ،
لەسەرەتادا بەڕێز پڕۆفیسۆر سەرهەنگ حمید بەرزنجی ووتارێکی پێشکەش کرد دەربارەی ڕۆڵی مامۆستایانی زانکۆ لە بەرەو پێشبردن و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری تاکەکانی کۆمەڵگا دەربارەی هەڵبژاردن و دواتر لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و ڕێکخراوانی ناوبراو دەست بە چاڵاکیەکانی وۆرک شۆپەکە کرا.
مامۆستایانی بەشداربوو لە کۆلێژی یاسا-زانکۆی سەلاحەددین :
1- پ.د. سرهنگ حمید بەرزنجی
2- پ.ی.د. قاسم هاشم محمود
3- د. ئەکرەم جبار ابراهیم
4- م.ی. محمد عبدالقادر صالح
5- م.ی. دلاوەر عزیز خلیل
6- م.ی. صدیق حمد سعید
7- م.ی. فکرت فاضل لوتفی
دڵشاد محمد رحمن
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی کۆلێژی یاسا
زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر








