زانکۆى سەلاحەدین-هەولێر
کۆلێژی یاسا
ڕێكخستنی 2 سیمینار
ڕۆژی یەک شەممە ڕێكەوتی 25/5/2025 لە هۆڵی (پ.د.خالید سعید) بۆ سیمینارات، لە ژێر چاودێری بەڕێز (پ.د. بختیار صابر بایز) ڕاگری كۆلێژی یاسا، بە ئامەدەبوونی بەڕێز (د. علي طه اكرم) سەرۆک بەشی یاسا ، بەشێک لە مامۆستا و قوتابیانی کۆلێژ.
لێژنەی دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی پڕۆگرامەکان/ کۆلێژی یاسا، هەڵسا بە ڕێكخستنی 2سیمینار بەم شێوەیەی خواروە:
1- کاتژمێر 11:30ی am سیمینارێک بۆ بەڕێز (پ.د. تاڤگە عباس البستانی) بە ناونیشانی:(پرۆسەی متمانە بەخشین و پێوەرەکانی).
2- کاتژمێر 12:00ی am سیمینارێک بۆ بەڕێز (پ.ی.د. هێڤی امجد حسن) بە ناونیشانی (ڕۆڵی مامۆستای زانکۆ لە بەرەو پێشبردنی ئاستی توێژینەوەی زانستی).
سیمینارەکان بەشێوەیەکی زۆر جوان پێشکەش کران.
دوواتر سیمینارەکان دەوڵەمەند کران بە گفتووگۆ و پێشنیار و پرسیاری ئامەدەبووان.
دڵشاد محمد رحمن
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی کۆلێژی یاسا
زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر








